logo

ئەوەی عاقڵە جیاوازی دەکات لە نێوان (دانانی کاربەدەستان) و (ناوهێنانيان بە کاربەدەست)

بڵاوکراوەتەوە لە 16ی ئەیلوولی 2025
ئەوەی عاقڵە جیاوازی دەکات لە نێوان (دانانی کاربەدەستان) و (ناوهێنانيان بە کاربەدەست)

یەکەمیان: دەست بون و بەشداربون لە دانانی کاربەدەستانی ئەمڕۆی هەرێم (المشارکة في وضع ولاة الامور في الاقليم)

دووەمیان: تەنها ناوهێنانی کاربەدەستەکان بە کاربەدەست (تسمیتهم بأنهم ولاة الأمر في الواقع)، وە لە هیچ خراپەیەکیش گوێڕایەڵییان ناکەن

حزبەكانى هەرێم بە ئیسلامی و نائیسلامییەوە بەشدارن لە یەکەم شت واتە لە دانانی هەریەک لە

1. سەرۆکی هەرێم و

2. جێگرەکەی و

3. سەرۆکی حکومەت و

4. جێگرەکەی و

5. سەرۆکی پەرلەمان و

6. جێگرەکەی

وە بەهیچ شێوەیەک سەلەفیەکان بەشدارنەبون و دەستیان نەبووە نەکەم نە زۆر

بەڵام دوای دانانی کاربەدەستەکان (ولاة الامور) لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانی هەموو حزبەکان، سەلەفیەکان تەنها شتی دووەمیان وتووە کە وەسف کردنی کاربەدەستە دانراوەکانە بە کاربەدەست

جا سەیر لەوەدایە زۆرێک لە فێڵبازەکانی حزبە ئیسلامیەکان کە خۆیان هاوبەشن لە پەرلەمان و لە دانانی کاربەدەستان، دەستە چەورەکەی خۆیان بەسەری سەلەفیەکان دەسڕنەوەو وا وێنا دەکەن لای خەڵکی ناحاڵی کە سەلەفیەکانن وەلی ئەمرەکانیان داناوەو ئەوان لێیان بەرپرسن!!!

وە خۆیان ڕۆڵی دوو ڕویی دەبینن لەگەڵ سەرکردەکان پەرلەمانداری دەکەن و بەشیان هەیە

وەلەگەڵ میللەتیش شیوەن دەکەن خۆیان لەبەرەی گەل نیشان دەدەن

بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم بابەتە نمونەیەک دەهێنینەوە:

باشترین سەیارە هەر پێی دەوترێت سەیارە

وە خراپترین سەیەرەش هەر پێی دەوترێت سەیارە

ئەرێ ئایا ئەو کەسەی بە سەیارە خراپەکەش دەڵێت سەیارە هیچ تاوانی هەیە لە خراپێتی سەیارەکە یان دەستی هەبووە لە دروست کردنی؟!

بێگومان نەخێرچونکە خراپێتی سەیارەکە بۆ ئەو کەسە ناگەڕێتەوە کە پێی دەڵێت سەیارە، بەڵکو بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە کە دەستی هەبوە لە دروست کردنی

بەڵام سەیر لەوەدایە تاوانەکە بخرێتە سەر ئەوانەی پێی دەڵێن سەیارە، بە بیانوی ئەوەی کە بە سەیارەیەک دەوترێت سەیارە کە وەک مارسیدس و بی ئێم و ئەوانە بێت!

بەهەمان شێوەش هەر کەسێک موسڵمان بێت و لە واقیعدا کاروبارو بڕیاری خەڵک و وڵاتی بەدەست بێت ئەوە پێی دەوترێت کاربەدەست ئنجا باش بێت یان خراپ.

وە هەرکەسێ بڵێ کاربەدەست دەبێت وەک عمری کوڕی خەتاب و ئەوان بێت ئەوا دەڵێين بەڵێ پێویستە وابێت، بەڵام کە وانەبوو ئەوا لە لایەکەوە لە کاربەدەستێتی دەرناچێت، وە لەلایەکی تریشەوە خۆ ئەو کەسە هۆکار نییە کە تەنها بە ناوی کاربەدەست ناوی دەهێنێت.



د.عبداللطيف أحمد الأمين

13/7/2025